AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ١٩ ١٠:٠٧

کوژران و برینداربوونی 320 کەس لە هێرشی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز

کوژران و برینداربوونی 320 کەس لە هێرشی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز

بە وتەی کاربەدەستانی سعودیە، لە هێرشی دوێنێی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز ١٢ کەس کوژراون و ٣٠٩ کەسی دیکەش بریندار بوون. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، یەکێک لە کوژراوەکان ئەمریکییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی سعوودیە دوێنێ ڕایگەیاند کە بەشێوەیەکی کاتی سەرجەم چالاکییەکانی لە فڕۆکەخانەی سعوودیە ڕاگرتووە، لە هەمان کاتدا گەشتەکانی بۆ شوێنەکانی دیکە جگە لە ڕیاز دەگۆڕێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ داخستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕیاز بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە.

کاربەدەستانی سعودیە ڕایانگەیاند کە لە هێرشەکەی دوێنێی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕیاز لانیکەم ١٢ کەس کوژراون. هەروەها لەو هێرشەدا ٣٠٩ کەسیش بریندار بوون. ئەمە سێیەم هێرشە بۆ سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز لە چەند هەفتەی ڕابردوودا.

هەروەها مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، یەکێک لە کوژراوەکانی فڕۆکەخانەی ڕیاز ئەمریکییە.

هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز ڕایگەیاند کە "ئاگاداری ئەم هێرشانەن" و "بە توندی ئامۆژگاری" هەموو هاووڵاتیانی ئەمریکی کردووە کە خۆیان لە فڕۆکەخانە و ناوچەکانی دەوروبەری بەدوور بگرن.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی سعودیە بۆ ماوەی هەفتەیەک قوتابخانەکانی لە ڕیاز داخست و ڕایگەیاند کە خوێندنی خوێندکاران لە ڕێگەی ئینتێرنێتەوە بەردەوام دەبێت.

News ID 60587

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha